زانكۆی گه‌رمیان به چالاكی جۆراوجۆر یادی كاره‌ساتی ئه‌نفالی كرده‌وه
"ئێمه وه‌كوو كه‌سوكاری ئه‌نفال هیوادارین ئه‌مجۆره چالاكییانه به‌رده‌وامی هه‌بێت"
K24 – گه‌رمیان، هه‌رێم جاف:
بە دروشمی "ئە نفال ناسنامەی نە تەوە یه‌کە" لە بیست و ھە شتەمین ساڵڕۆژی شاڵاوه‌كانی ئەنفال له دژی گەلی کورد، زانکۆی گەرمیان بۆ ماوەی سێ رۆژ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری ئه‌نجامدا.
یادگار عه‌لی مامۆستای زانکۆی گە رمیان بۆ كوردستان24 گوتی: "ئێمە بە بە شداری خوێندکاران و مامۆستایان و بەرپرسانی حکوومی ناوچه‌كه كۆمه‌ڵێك كاروچالاکیمان ئه‌نجامدا".
یادگار عه‌لی گوتی: "ئه‌توانین بڵێین كاروچالاكییه‌كان زیاتر هونه‌رییه كه بریتییە لە شیعر و چیرۆك خوێندنه‌وه بە ئە نفال و پێشکەشکردنی سۆز و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌ری تر كه‌وا هه‌موویان گوزارشتن له ئه‌نفال له چوارچێوه‌یه‌كی هونه‌ریدا".
جه‌لال رۆیتەن کەسوکاری ئە نفالکراو بۆ كوردستان24 گوتی: "له رووی ئه‌رشیفكردنی ئه‌و دۆكیومێنتانهوه ئێمه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندنین به‌هیوام كه‌وا زانكۆكان كه زانكۆ هه‌یه له گه‌رمیان زیاتر بره‌و به‌وكارانه بده‌ن".
جه‌لال رۆیتهن گوتیشی: "به‌تایبه‌تی ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كان وه‌كو شه‌هیدان و ئه‌نفال و ئه‌و شوێنه مهعنیانهی كه‌وا جێگه‌یه‌ك هه‌بێت بتوانین ئه‌م شتانه‌ی كه‌وا ئه‌رشیفمان كردووه و دۆكیومێنتمان كردووه بتوانین بیپارێزین".
بە ختیار حە مید کە سوکاری ئە نفالکراو: "ئێمه وه‌كوو كه‌سوكاری ئه‌نفال هیوادارین ئه‌مجۆره چالاكییانه به‌رده‌وامی هه‌بێت، نه‌وه‌ك ته‌نها له 14/4 یاخود ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا".
به‌ختیار حه‌مید ئه‌وه‌شی گوت: "هیوادارین له هه‌موو زانكۆكانی كوردستاندا ئه‌مجۆره چالاكییانه به‌رده‌وامبێ و درێژه‌ی هه‌بێت".
مه‌ریوان محه‌ممه‌د بۆ كوردستان24 گوتی: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م یادانه له‌وه زۆر گرینگه كه ریسواكردنی دوژمنانی كورد و بكه‌رانی ئه‌م تاوانه‌یه".
م.ح