حهوت هاووڵاتى له رۆژههڵاتى كوردستان گيانيان لهدهستدا
تاكوو ئێستا 7 كەس لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە.
K24 – ههولێر:
تاكوو ئێستا 7 كەس لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە.
بەھۆی ئەو لافاوەی لە هەفتەی رابردوودا له ناوچهكانى رۆژههڵاتى كوردستان درووستبوو، 7 كەس گیانیان لەدەستداوه.
مستەفا مورتەزەوی وتەبێژی ناوەندی فریاكەوتنی ئێران بە ھەواڵدەری ئیلنای راگەیاندووە، كە رۆژانە ئامارەی قوربانیانی لافاو لە رۆژھەڵاتی كوردستان زیاد دەكات.
گوتيشى: تا ئێستا 7 كەس گیانیان لەدەستداوە، دەیان كەسیش بڕیندار بوونە، كە خەڵكی ناوچهكانى دێھلۆران و مێھران و ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
بەھۆی باران بارین لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە لافاو بەشێكی زۆر لە رۆژھەڵاتی كوردستانی گرتووهتەوە.
جگە لەو7 كەسە كە گیانیان لەدەستداوە، بەسەدان ملیۆن دۆلاریش زیان بە وەرزێرو خەڵكی ئاسایی گەیشتووه.