رووسه‌كان باس له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن
"وه‌ك پارتی لیبڕاڵ دیموكراتی رووسیا پشتیوانیی كوردین بۆ سه‌ربه‌خۆیی"
K24 – مۆسكۆ:
له لێدوانیاندا بۆ كوردستان 24 ژماره‌یه‌ك له رووسه‌كان له دیپلۆماتكار و سه‌رۆكی پارت و شاره‌زای كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رای خۆیان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ڤلادیمێر ژیرنۆڤسكی سه‌رۆكی سه‌رۆكی پارتی لیبڕاڵ دیموكراتی رووسیا بۆ كوردستان24 گوتی: "كورد هه‌ل و ده‌رفه‌تی باشی هه‌یه، ده‌توانم بڵێم عێراق دژی ئه‌وه نییه كه باكووری عێراق ببێته به‌شێك له ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ".
ژیرنۆڤسكی گوتیشی: "بۆیه من وه‌های ده‌بینم له ئاینده‌یه‌كی نزیك و سێ چوار ساڵی داهاتوو ئه‌م دۆخه ده‌كرێت بێته گۆڕێ، له‌م رووه‌وه ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین و وه‌ك پارتی لیبڕاڵ دیموكراتی رووسیا پشتیوانیی كوردین بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
یاچیسلاڤ ماتوزۆڤ دیپلۆماتكاری رووسیا بۆ كوردستان24 گوتی: "من پێم وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كورد ئه‌نجامی ده‌دات رێك و دروسته، چونكه رێزگرتنه له كولتوور و زمانه‌كه‌ی، هه‌وڵه بۆ به‌ده‌ستخستنی هه‌ل و ده‌رفه‌ت بۆ خوێندن به زمانی دایك".
ئه‌وه‌شی گوت: "تێكۆشانه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی میدیا به زمانی خۆی، ده‌خوازێ فه‌رمانڕه‌وایی خۆجێی له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، نه‌وه‌ك له شوێنی تر چاره‌نووسی ده‌ست نیشانبكرێت".
ئۆلێگ ئیڤانۆڤیچ شاره‌زای كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئۆرشه‌لیم له رووسیا بۆ كوردستان24 گوتی: "له راستیدا له عێراق هه‌رێمی كوردستان ئۆتۆنۆمی خۆیان هه‌یه، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی هه‌یه و كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئێمه‌ش له‌وێ هه‌یه".
ئۆلیگ ئیڤانۆڤیچ گوتیشی: "ده‌توانم بڵێم ئه‌وان له‌پێش رووخاندنی سه‌ددامیش خاوه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان بوون، بۆیه ریفراندۆم و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به كارێكی دروست ده‌زانم".
له میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی بۆ مۆسكۆ، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كوردستان24 له‌باره‌ی بایه‌خپێدانی رووسیا به كورد گوتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مجارمه دێمه مۆسكۆ به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته چه‌ندین جار خه‌ڵكی به‌رپرسی رووسیم بینیوه له نزیكه‌وه هه‌وڵمداوه شاره‌زای هه‌ڵوێستی رووسیابم".
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گوتیشی: "ئه‌مه‌ی كه هه‌ستی پێده‌كه‌م بایه‌خێكی زۆره به ده‌ور و پێگه كورد، ده‌وری كورد له ئایینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بایه‌خیان به كوردستانی عێراق بایه‌خیان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌و هاوكارییانه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاش بێت بۆخۆی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه".
م.ح