ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌وانانی مێیینه تاووتوێكران
K24 – سلێمانی:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی 118همین ساڵڕۆژی یادی له دایكبوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی، گرووپی هه‌ڵوێست، پانێلێكی سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌وانی مێینه له باشووری كوردستان سازكرد.
له پانێله‌كه‌دا، قسه له‌سه‌ر دۆخی رۆژنامه‌وانی مێینه له ناو داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرا.
رۆژنامهوانێكیش ده‌ڵێت: "له باشووری كوردستان به ئاشكرا هه‌وڵی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی رۆژنامه‌وانی مێینه ده‌درێت، پێویسته داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنێت".
هه‌رچه‌نده یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌ی 35ی ساڵی 2007، له باشووری كوردستان، چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك ماده و بڕگه له یاساكه‌دا، كه‌موكوڕییان تێدایه و پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
پێشێلكارییه‌كان له دژی رۆژنامه‌وانان له باشووری كوردستان، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت، به جۆرێك به‌شێك په‌یوه‌ندی به خودی رۆژنامه‌وانانه‌وه هه‌یه و به‌شێكی دیكه‌ی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه.
به گوێره‌ی راپۆرتی پێشێلكارییه‌كان، كه شه‌ش مانگ جارێك له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه، له ساڵی 2013، 49 حاڵه‌تی پێشێلكاری و ساڵی 2014، 33 پێشێلكاری و له 2015شدا، 12 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان، ئه‌نجامدراون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای 2016ه‌وه تاكو ئێستا، نزیكه‌ی 28 حاڵه‌تی پێشێلكاری تۆمار كراوه.