ئه‌سیل نوجێفی: پێویسته خه‌ڵكی مووسڵ هێزێكیان هه‌بێت پشت به‌خۆیان ببه‌ستن
"ناكرێت خه‌ڵكی مووسڵ له‌شه‌ڕی مووسڵ دووربخرێته‌وه"
K24 – هه‌ولێر، بڵێسه:
ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند پێویسته خه‌ڵكی مووسڵ هێزێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت پشت به‌خۆیان ببه‌ستن.
ئه‌سیل نوجێفی بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌و هێزه‌ی ده‌یان هه‌زار چه‌كداربوو مووسڵی به‌جێهێشت ناكرێت جارێكی دیكه خه‌ڵكی مووسڵ متمانه به‌و هێزه بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ببنه تاكههێز و مووسڵ رزگاربكه‌ن".
ئه‌وه‌شی گوت: "ناكرێت ئه‌وان هه‌ركاتێك بیانه‌وێت مووسڵ به جێبێڵن و بیكه‌نه بارمته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته نشووستخواردوهی كه هه‌یانه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی مووسڵ خۆیان هێزێكیان هه‌بێت پشت به‌خۆیان ببه‌ستن".
پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی وه‌ته‌نی زیاتر گوتی: "هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیده‌كاته‌وه حه‌شدی شه‌عبیی به‌شداری له رزگاركردنی مووسڵ بكات، ئه‌مه‌ش له زاری سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ته‌نها سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش وایانگوتوه".
نوجێفی روونیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر بێتوو حه‌شدی شه‌عبیی له شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ به‌شداری بكات ئه‌وا هێزه‌كانی ئه‌مریكا هیچ یارمه‌تییه‌كی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ ناده‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێمه پێویستیمان به‌و پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌یه، كشانه‌وه‌ی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ناوچانه ده‌ڕووخێت".
م.ح