موسه‌ننا ئه‌مین: هه‌وڵی كوده‌تاكردن به‌رده‌وامه
"ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م كارانه‌یه مالیكیه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئاسۆیه‌كی روون چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستای به‌غدا نییه.
موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا به كوردستان بیست و چواری راگه‌یاند: ئاسۆیه‌كی روون بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان نییه‌و هه‌وڵی كوده‌تاكردن به‌رده‌وامه.
موسه‌ننا ئه‌مین گووتیشی: "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماریش نه‌یتوانی دۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه و په‌رله‌مانیش دووچاری دابه‌ش بوون هاتووه".
ئاشكراشی كرد، ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م كارانه‌یه مالیكیه و عه‌بادیش گووتویه‌تی: "من لاوازم و مالیكی دژایه‌تیم ده‌كات".