دانيمارك 400 سه‌رباز بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا ده‌نێرێت
هێزێكی تایبه‌تی دانیمارك له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان چه‌ندین ئه‌رك له عێراق و سووریا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ سێشه‌ممه دانیمارك رایگه‌یاند ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه ئه‌مریكا له دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، فراوان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق سووریاش بگرێته‌وه.
ئه‌و پلانه كه له‌لایه‌ن لارس لوكی راسمۆسن سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك رایگه‌یاندوه، 90 ئه‌ندام په‌رله‌مان پشتیوانیان كرد و 19 ئه‌ندامی دیكه ره‌تیانكرده‌وه.
به گوێره‌ی یاسای پێشنیازكراو كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردوه حكوومه‌تی دانیمارك له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ 400 سه‌رباز بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا ده‌نێرێت، كه 60 سه‌رباز له هێزه‌كانی تایبه‌تن.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی یاساكه دانيمارك 7 فڕۆكه‌ی ئێف-16 و فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه له جۆری (سی 130 جه‌ی) بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سووربا بڵاوده‌كاته‌وه.
له نێوان مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2014 تا تشرینی یه‌كه‌می 2015 دانیمارك به‌شداری له بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد له عێراق، به‌ڵام له سووریا به‌شداری نه‌كرد.
له كۆی ئه‌و 7 فڕۆكه جه‌نگییه 4 فڕۆكه به‌شداری له بۆردومانه ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن سێ فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌ده‌گ ده‌بن.
فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی دانیماركیش بۆ هه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی پێداویستییه‌كان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و یارمه‌ته فریاگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان به‌كارده‌هێندرێت.
هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی دانیماركیش كه له 60 سه‌رباز پێكدێت له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان چه‌ندین ئه‌رك له ناوچه‌كانی عێراق و سووریا له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
له‌سه‌ر دوو داوای راسته‌وخۆی هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌نسا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، دانیمارك ئه‌ركه‌كه‌ی له سووریا فراوانكرد.
سه‌رچاوه: alquds+ REUTERS+AFP ، م. ح