یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
یانه‌كانی خاوه‌ن یاریگه سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان دوو یاریی به‌ڕێوه چوون، هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و گازی باكوور به هه‌مان ئه‌نجام كه گۆڵێكی بێوه‌ڵام بوو سه‌ركه‌وتنیان له دژی میوانه‌كانیان تۆمار كرد.
یانه‌ی گازی باكوور له شاری كه‌ركووك میوانداریی یانه‌ی كۆیه‌ی كرد، هه‌ردوو یانه به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان خۆیان گه‌یاندۆته چوارگۆشه‌ی زێڕین، بۆیه یارییه‌كی له ئاستێكی به‌رز به‌ڕێوه چوو. یانه‌ی گازی باكوور له خوله‌كی 28 به لێدانی سزا له ڕیگه‌ی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی ستار یاسین به گۆڵێك پێشكه‌وت و یارییه‌كه‌یش تا كۆتایی ئه‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له دێربی شاری سلێمانیشدا، یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداریی پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد، یارییه‌كه‌یش به تاكه گۆڵی مسته‌فا محموود كه له خوله‌كی 41 تۆماری كرد به سوودی سیروانی نوێ كۆتایی هات.