داعش چهكی قهدهغهكراو له دژی پێشمهرگه بهكاردههێنێت
له میحوهری مهخموور
K24 - ههولێر:
چهكدارانی داعش لە میحوەری گوێڕ 20 کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکهن، کە ماددەی خەردەل و کیمیاوییان تێدا بووە، بەو هۆیهوه چوار پێشمەرگە بریندار دەبن، ھەروەھا داعش بۆ کۆکردنەوەی زانیاری فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەکارهێناوە.
داعش ماوه ماوه چەکی کیمیایی دژی پێشمەرگە بەکاردەهێنێت، لهم رووهشهوه هێزی پێشمەرگە پێوستی بە ئامێرەکانی خۆ پاراستنی لەو گازانە ژههراویانه هەیە.
ئەم پێشمەرگەیە بەهۆی بۆردومانی کاتیۆشا کانی داعش لە میحوەری گوێڕ، کە گازی کیمیایی و خەردەلی بەکارهێناوە، لەگەڵ سێ پێشمەرگەی دیکە بەو گازانە بریندار دەبن و پێشمەرگانی دیکەش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.
فەرماندەی فەرماندەیی کاوە ئاشکرای دەکات، داعش بەردەوام بۆردومانیان دەکات.
ئەم فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژه بهوهشدهكات، داعش پێش ئەوەی بۆردومان بکات بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا سووڕراوەتەوە، دواتر تەقەی لێ دەکەن فڕۆکەکە دوور دەکەوێتەوەوە داعش بە چڕی بۆردومانی ناوچەکەی کردووە.
داعش بەردەوام چەکی کیمیایی دژی پێشمەرگە بەکاردەهێنێت و بەو هۆیەشەوە چەند پێشمەرگەیەك شەهید و بریندار بوون، ئەوەی لە بەرهکانی شەڕ هەیە، پێشمەرگە پێوستی بە ئامێرەکانی خۆ پاراستن لەو گازانە هەیە، پێشمەرگەش داوا دەکات ئەو پێوستیانەیان بۆ خۆپاراستن بۆ دابین بکرێت.