فراكسیۆنی ئهحرار مانگرتنی شكاند
فراكسیۆنه كوردییهكانیش ئهندامێتییان له پهرلهمان ههڵپهساردووه
K24 - ههولێر:
ھەیسەم جبوری پەرلەمانتاری مانگرتووی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە كوردستان 24ی راگەیاند، ئەوان چاوەڕوانی لایەنە كوردییەكان دەكەن بچنە پاڵ مانگرتووان.
جبوری گوتیشی: "ئەگەر لایەنە كوردییەكان نەیەنە پاڵمان ئەوا یەكێك لە مانگرتووە كوردەكان دەكەین بە جێگری سەرۆكی پەرلەمان".
لای خۆشیەوە موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەكدا كشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی ئەحراری لە مانگرتنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.
پەرلەمانتارە مانگرتوووەكانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامن لە ھەوڵەكانیان بۆ پێكھێنانی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لە پێناو ھەڵبژاردنی دەستەیەكی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمان . پەرلەمانتارێكی مانگرتوو تایبەت بە كوردستان 24 ڕایگەیاند ئەوان چیدی باس لە دەستەی پێشووی سەرۆكایەتی پەرلەمان ناكەن و ئێستا ئەوان ھەوڵی پێكھێنانی دەستەیەكی نوێ دەدەن
ھەیسەم جبووری گوتی: "بابەتەكە كۆتایی پێھات ئێمە ئێستا باس لە دەستەیەكی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین ، دەرگای خۆپاڵاوتن كراوەتەوە و چەندین كەس خۆیان پاڵاوتووە چاوەڕوانین ڕێژەی یاساییی تەواو بێت و دانیشتنەكە ئەنجام بدەین".
لە بارەی ھەڵوێستیشیانەوە لەسەر بەشداری نەكردنی لایەنە كوردییەكان ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت ئەوان چاوەڕوانی كوردن بێتە پاڵیان
جبووری گوتی: "ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندی پێكھاتەكان دەگرین و چاوەڕوانی برایانی كوردین بێنە پاڵمان ئەگەر ھاتن ئەوا خۆیان كەسێك بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان دادەنێن و ئۆەگەر نەشھاتن ئەوا یەكێك لەو برا كوردانە دەبێتە جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە مانی گرتووە لەگەڵمان
لەوەناچێت خەونی پەرلەمانتارە مانگرتووەكان وا بە ئاسانی بێتە دی چونكە ھەرئەمڕۆ موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەزاری وتەبێژەكەیەوە كشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی ئەحراری لەو مانگرتنە ڕاگەیاند.
سهدر لە بەیاننامەكەیدا داوای لە ھاووڵاتیانیش كردبوو بەردەوام بن لە ناڕەزاییەكان و ئاماژەشی بەوەكردووە كە ھیچ كەسێك ناتوانێ ڕێگری لە ناڕەزایی خەڵك بكات
ئەم ھەنگاوانەی سەدر لە كاتێكدایە، دوێنێ فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەندامێتی خۆیان لە پەرلەمانی عێراق ھەڵپەسارد و داوای ئەوەشیان كرد شەرعیەت بۆ پەرلەمان بگەڕێتەوە.