هه‌ڵوێستی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود له‌ باره‌ی كێشه‌كانی به‌غدا

"بۆ نایەنەوە كوردستان و پەرلەمانەكەی خۆمان یەكبخەینەوە"

K24 - هه‌ولێر:

محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، لە پەراوێزی كۆنفرانسی زانستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: "بۆچی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا كێشەیان تێكەوتووەو خۆیان سەغڵەت كردووە، كە پەرلەمانی عێراق كێشەی تێكەوتووە و بووە بە دوو به‌ش و هەوڵی یەكخستنەوەی دەدەن، بۆ نایەنەوە كوردستان و پەرلەمانەكەی خۆمان یەكبخەینەوە".

وتیشی: "هیوادارم ئەوەی هه‌وڵانه‌ی لایەنە كوردییەكان لە بەغدا دەیكەن، لە هەرێمی كوردستان بیكەن و پەرلەمانی كوردستان كارا بكەنەوە، كورد لە بەغدا جێگەی نەماوە و لایەنەكانی بەغدا بۆ خۆیان پەرلەمانیان كردووە بە دوو بەشەوە". 

Fly Erbil Advertisment