سبەی شاژن تەمەنی دەبێتە 90 ساڵ
به تهمهنترین شاژنه
K24 - ههولێر:
سبەی پێنجشەممه شاژن ئەلیزەبێسی دووەم تەمەنی دەبێتە 90 ساڵ و تا ئێستا ھیچ نیشانەیەكی كەموكوڕی لە چالاكییەكانی و كاروباری شاھانەی پێوەدیارنییە. چاودێرانی شاھانە داوادەكەن شاژن لە كارەكانی بەردەوام بێت و دەستبەرداری تەختی شاھانە نەبێت، چونكە دەڵێن تەندروستی باشە ولەو تەمەنەیدا سواری ئەسپ دەبێت و وەرزش دەكات. ئەلیزەبێس بەتەمەنترین شاژنە لە مێژووی شاھانەی بەریتانیا.
ئەلیزەبێس ئەلێكزاندرا مێری بەتەمەنترین شاژنی بەریتانیایە، 21ی نیسان تەمەنی دەبێتە 90 ساڵ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە كار و دیداری شاھانە ئەنجامدەدات. چاودێرانی شاژن لە كۆشكی بەكیگنھام دەڵێن، سەرەڕای بەساڵاچونی شاژنەكەیان ھیچ نیشانەیەكی ھێواشبوونەوە و كەموكوڕی لە چالاكییەكانی نابینرێت.
ھیوگۆ ڤیكەرس نووسەری شاھانە دهڵێت: "بەڕاستی ھیچ ھۆكارێك نییە بۆچی شاژن لە كارەكەی بەردەوام نەبێت. ئەگەر شتێك ڕووبدات و نەتوانێت كارەكانی ئەنجام بدات، ئەوە شتێكی ترە، ھەروەك چۆن جۆرجی سێیەم گیانی لەدەستدا، بەڵام شاژن بەتوانا و چالاكە و ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە، بۆیە شاژن لەسەر تەختەكەی نایەتەخوارەوە".
ئەلیزەبێسی دووەم فەرمانرەوایی تەختی شاھانەی كردووە لە ھەموو دۆخ و كاتەكانی گۆڕانی كۆمەڵایەتی و سیاسیدا، ھەر بە سیمبولی نیشتمانی و جێگیری ماوەتەوە.
ڤیكەرس ههروهها دهڵێت: "شاژن زۆر تەندروستە و ڕۆژانە وەرزش دەكات. دەڕوا بەپێ و ئەسپ داژوا. ھیچ ھۆیەك نییە شاژن لەناكاو دەستلەكارەكانی بكێشێتەوە. پێم وایە شاژن نایەوێ ئێستا واز لەكارەكانی بێنێت".
بەبۆنەوەی نزیككەوتنەوەی یادی لەدایكبوونی شاژن، ڕۆیال مەیل، پۆستەخانەی شاھانە، بە ئۆركێسترایەكی گۆرانی و دەركردنی پولی نوێ پێشوازییان لە ئەلیزەبێسی دووەم كرد. منداڵانیش چەپكەگوڵی ڕەنگاوڕەنگیان بەو شاژنەی 90 ساڵە بەڕووی گۆرانكارییەكان دەوستێتەوە، بەخشی.