به وێنه و ڤیدیۆ.. هاوسه‌رگیری منداڵان له هیندستان ببینه
له‌ژێر گوشار و به زۆری هاوسه‌رگیریان پێده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتووانی ناوچه‌ی چیتۆرگار هه‌رێمی راجاستانی باكووری هیندستان، له رێوره‌سمێكدا، ژماره‌یه‌ك منداڵی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵان، له ژێر گوشاری كه‌سوكارییان هاوسه‌رگیرییان كرد.
هه‌ندێك له‌و منداڵانه ته‌مه‌نییان ته‌نها 5-6 ساڵانه و هه‌ندێكیشیان به بێ ئه‌وه‌ی بزانن چی روو ده‌دات، ئه‌و رێوڕه‌سم و نه‌ریتانه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه پێیان ده‌گوترا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن واتا هاوسه‌رگیری.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 33%ی ئه‌وانه‌ی به منداڵی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له جیهانن، ده‌كه‌ونه هیندستان و دانیشتووانی ئه‌و هه‌رێمه‌ش، په‌یڕه‌وانی ئایینی هیندۆسن.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)