سەرۆکی شارەوانی لەندەن ھۆشداری دەداتە ئەمریكا
ئەو ھۆشدارییەی سەرۆکی شارەوانی لەندەن لەکاتێکدایە، بریارە دوای سەردانەکەی بۆ سعودییە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بەریتانیا بکات
K24 – ھەولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆکی شارەوانی لەندەن ھۆشداری دەداتە باراک ئۆباما کە دەست وەرنەداتە پرسی ریفراندۆمی بەریتانیا بۆ مانەوە یان دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.
بۆریس جۆنسن، سەرۆکی شارەوانی لەندەن دەڵێت: " من زۆر خۆشحاڵم بەوەی ھەر کەسێک بۆچوونی خۆی دەربڕێت سەربارەت بە مانەوە یان دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام شتێکی زۆر دژ بەیەک ئەمریکا کە رێگە بەھیچ کەسێک نادات باس لە سەروەری وڵاتەکەی بکات، كەواتە چۆنەبێت ئامۆژگاری وڵاتانی دیکە بکات لەباەری سەروەری و سیاسەتیانەوە، من دژی بۆچوونی دەیڤد کامیرۆنم بە ئاشکرا دەڵێم من دەنگ بە درچوونی بەریتانیا دەدەم لە یەکێتی ئەوروپا".
ئەو ھۆشدارییەی سەرۆکی شارەوانی لەندەن لەکاتێکدایە، بریارە دوای سەردانەکەی بۆ سعودییە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بەریتانیا بکات و گرنگترین بابەتی گفتوگۆکانی نێوان ئۆباما و کامیرۆن ئەوەیە داوا لە بەریتانیا بکات لە یەکێتی ئەوروپادا بمێنێتەوە.