بەرپرسی تیرۆری داعش لە كەركووك دەستگیركرا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/293aee0e-4d17-4d57-8d79-4ec35986c234/daiesh%20kerkuk.ism/manifest

K24 - كەركووك:

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك رایگەیاند، بەرپرسی تیرۆری داعشیان لە كەركووك دەستگیركردووە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی پارێزگای كەركووك بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بۆ دەستگیكردنی تیرۆرستان یاسر محمەممەد، بەرپرسی تیرۆری داعش لە كەركووك دەستگیركرا".

ئاشكراشی كرد: "ئەو ئەمیرەی داعش خەڵكی شارۆچكەی حەویجەیە و لە ساڵی 2008، پەیوەندی بە گرووپی  ئەنسارولئسلامەوە كردووە".

سەرحەد قادر، رونیكردەوە: "لەو ھەڵمەتەیاندا توانیویانە 9 كەسی سەر بە چەكدارانی داعش دەستگیر بكەین، 7 كەسیان پشتر جەماعەتی نەقشبەندییەكان بوون، 2 یشیان سەر بە ئەنسارولئیسلام بوونە، دوای ھاتنی داعش بۆ ناوچەكە لەگەڵ ئەوان كاریان كردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "زانیاری ئەوەمان دەستكەوتووە كە ئەو گرووپە دەستیان لە ساڵی 2004وە تا كاتی دەستگیركردنیان چەندین كردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە، یەكێك لە كردەوەكانی ئەو گرووپە لە ساڵی 2008، كاك محەممەدخان، كە فەرماندەیی سوپا بوو شەھیدیان كردووە، كە بە مەبەستی راوكردن ھاتبووە سنووری داقوق".

بەرپرسی تیرۆری داعش لە كەركووك دەستگیركرا
بەرپرسی تیرۆری داعش لە كەركووك دەستگیركرا