پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بۆ كورد بە بەتاڵی دەمێنێتەوە

"ھەموو لیستەكان دێنەوە ناو پەرلەمان"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cbd1886a-feeb-497e-a244-718a35fbd2c3/adil%20noori.ism/manifest

K24 - بەغدا:

پەرمارمانتارێكی مانگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە بەر كورد دەكەوێت بە بەتاڵی دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی كورد كاندید پێشكەش دەكات.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) عادل نوری، پەرلەمانتاری مانگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمان دانیشتووە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك و ھەردوو جێگری سەرۆكی پەرلەمان، سەبارەت بە پشكی كورد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی بەر دەكەوێت، من خۆم كاندید ناكەم ئەو پۆستە بە بەتاڵی دەمێنێتەوە كاندید پێشكەش دەكات".

رونیكردەوە "جگە لە ئەو تاڤگە ئەحمەد، پەرلەمانتاری كورد كە لە بەرەی پەرلەمانتارە مانگرتووەكانە پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری رەتكردووەتەوە".

عادل نوری، گوتیشی: "شتێك نەماوە بە ناوی مانگرتوو لە رۆژی سێشەممەوە تەواو بووە، بە دڵنیایەوە ھەموو لیستەكان دێنەوە ناو ئەو پەرلەمانە كە سەرۆكایەتی نوێی ھەڵدەبژێردرێت، وەك چۆن رۆژی سێشەممە ھاتنە ناو پەرلەمان و دەنگیاندا بۆ سەرۆكی كاتی پەرلەمان، مادام باوەڕیان بەوە ھەیە سەرۆكایەتی پێشوو شەرعیەتی ماوە بۆ دەنگیان بۆ سەرۆكی كاتی پەرلەمان دەدا".

ئەوەشی خستەڕوو: "گلەیی ئەوەمان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەیە، كە ناتوانێ لێپرسینەوە لە حكوومەت بكەن، من مەلەفم لەسەر حكوومەت ھەیە، 36 واژوومان كۆكردوەتەوە حەیدەر عەبادی، گەندەڵی و كاولكاری عێراقی لەسەرە داوامان كرد لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت گوتیان ناتوانین".