تێچوونى ئۆپراسيۆنه‌كانى توركيا 22 مليار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه
شەڕو قەدەغەی ھاتوچۆ لە چەند شارێكی باكووری كوردستان تا ئێستاش بەردەوامن، بۆ بواری پاراستنی ئاساییش، حكومەتی توركیا تا ئێستا 22 ملیار دۆلاری خەرج كردووە، ئاماژە بەوەش دەكرێت ئەگەر شەڕ درێژەی ھەبێت خەرجییەكانیش زیاد دەبن.
K24 – هه‌ولێر:

دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى و سه‌رۆكايه‌تى له توركيا، كه له نۆڤه‌مبه‌رى رابردوودا ئه‌نجامدرا، حكومه‌تى توركيا ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى به‌رفراوانى بۆ سه‌ر شاره‌كانى باكوورى كوردستان ده‌ستپێكردووه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى كورديى باكوورى كوردستان گيانيان له‌ده‌ستداوه و زيانێكى ماڵى زۆريش به‌ر هاووڵاتيانى كورد و شاره‌كانى كوردستان و ژێرخانى ئابووريان كه‌وتووه.