ئه‌حمه‌د تورك داوایه‌ك له بارزانی ده‌كات
پێویسته كورد له یه‌كتر ببنه به‌خاوه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین، داوا له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، رۆڵی خۆی بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له باكووری كوردستان ببینێت.
ئه‌حمه‌د تورك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌مڕۆ كورد له یه‌كتری ببن به خاوه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش جگه له ئاشتی، هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان له به‌رده‌مدا نییه.