ئه‌حمه‌د تورك داوایه‌ك له‌ بارزانی ده‌كات

پێویسته‌ كورد له‌ یه‌كتر ببنه‌ به‌خاوه‌ن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/87515c1c-88b1-4486-b66c-1de3e6360e74/ahmed%20turdk.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین، داوا له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات،  رۆڵی خۆی بۆ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ باكووری كوردستان ببینێت.

ئه‌حمه‌د تورك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌مڕۆ كورد له‌ یه‌كتری ببن به‌ خاوه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش جگه‌ له‌ ئاشتی، هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان له‌ به‌رده‌مدا نییه‌.