ئه‌مريكا 400 راهێنه‌ر ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات

پسپۆڕێكی سەربازی عێراقی ئاشكرایكرد، كە رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و ئەمریكا ئەنجامدراوە بۆ ھاتنی 400 راھێنەر و فڕۆكەوان و راوێژكاری سەربازی لە پێناو یارمەتیدانی ھێزە عێراقییەكان.

K24 – هه‌ولێر:

پسپۆڕێكی سەربازی عێراقی ئاشكرایكرد، كە رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و ئەمریكا ئەنجامدراوە بۆ ھاتنی 400 راھێنەر و فڕۆكەوان و راوێژكاری سەربازی لە پێناو یارمەتیدانی ھێزە عێراقییەكان. ئەو پسپۆڕە دەشڵێت عێراق بە ھیچ شێوەیەك رێگە نادات ھیچ وڵاتێك وەك ھێزی سەربازی بێتە ناو عێراق.

لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشتۆن كارتەر ئاشكرایكرد، كە وڵاتەكەی بەمەبەستی زیاتر ھاوكاریكردنی ھێزە عێراقییەكان  217 چەكدار و راوێژكاری دیكە رەوانەی عێراق دەكات، پسپۆڕێكی ئەمنی عێراقیش ئاشكرایدەكات كە ئەو ھێزە ئەمریكییە بە رێككەوتنی ھەردوو حكوومەتی عێراق و ئەمریكا دێنە ناو عێراق.

واسق ئه‌لهاشمى پسپۆرى سه‌ربازى رايگه‌ياند، رێككەوتنێك ھەیە لە نێوان عێراق و ئەمریكا بۆ ناردنی نزیكەی400 سەربازی ئەمریكی ئەم سەربازانە ھەڵدەست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی لە سەر سنووری عێراق و سوریا لە لایەك و چواردەوری مووسڵ لە لایەكی دیكە بۆ بە ئامنجگرتنی ئەندامانی داعش بۆیە ئەم ھێزە دەكرێت لە داھاتوودا چەند ئەندامێكی باڵای داعش بكوژێت.

ئەگەرچی ھێزەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2011 ەوە لە عێراق كشاونەتەوە، بەڵام زیادبوونی ئەندامانی ھێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق دووبارە ئەو پرسیارەمان بە بیر دێنێتەوە كە دەڵێت ئاخۆ ئەمریكا جارێكی دیكە وەك ھێزی سەربازی دێتەوە عێراق؟

ئەلھاشمی گوتيشى: سیاسەتی عێراق و ستراتیژی عێراق نەگۆڕە، عێراق رێگە نادات ھیچ ھێزێكی سەربازی بیانی بێتە عێراق جگە لە كەسانێك كە وەك راوێژكار یان راھێنەر یان فڕۆكەوانی  سەربازی دێن ئەو ھێزانەی ئەمریكاش تەنھا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجام دەدەن لە سنووری عێراق و سووریا.

لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە خاكی عێراق لە ژێر كۆنترۆڵی سووپای عێراقدا نییە و زۆرینەی چاودێرانی سەربازیش گلەیی ئەوەیان ھەیە كە سوپای عێراق ناتوانێت بەرگری  لە عێراق بكات  و لە تواناشیدا نییە ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی داعش دووبارە ئازاد بكاتەوە ھەر بۆیە ناوە ناوە حكوومەتی عێراق لە ژێر زاری بەرپرسانییەوە داوای ھاوكاری ھێزی سەربازی زیاتر دەكات كە دواترینیشیان لە زاری وەزیری بەرگری عێراقەوە بوو.

 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9020c7e8-fcbd-43af-b6e4-3fe6d446ee48/pspori%20sarbazi%20iraq.ism/manifest