پشكى رۆژههڵاتى كوردستان له خولى دووهمى ههڵبژاردنى ئێران 17 كورسييه
بانگەشەكانی ھەڵبژاردنی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئێران دەستی پێكردووە، لەو ھەڵبژاردنەدا چارەنووسی 69 كورسی دیكەی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران یەكلایی دەبێتەوە. لەو رێژەیەش 17 كورسیان ھی پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
K24 – ههولێر:
بانگەشەكانی ھەڵبژاردنی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئێران دەستی پێكردووە، لەو ھەڵبژاردنەدا چارەنووسی 69 كورسی دیكەی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران یەكلایی دەبێتەوە. لەو رێژەیەش 17 كورسیان ھی پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
بانگەشەكانی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دەستیپێكرد، لەقۆناغی دووەمدا كە بڕیارە ھەینی داھاتوو ئەنجام بدرێت، 136 كاندید ركابەری لەسەر ئەو 69 كورسییە دەكەن، كە لە قۆناغی یەكەمدا یەكلایی نەكرابوونەوە،و كەس نەیتوانیبوو نیوەی دەنگەكانی بازنەكەی خۆی بەدەستبھێنێت.
لەقۆناغی دووەمیشدا بانگەشەكان لە رۆژھەڵاتی كوردستان گەرمن، چونكە لەوێش دەبێ 17 كورسی یەكلایی بكرێنەوە، لەھەندێك بازنەشدا ھەستیارییەكی زۆری ھەیە، بۆ نموونە لەپارێزگای ورمێ لەدوو بازنەدا كوردەكان دەبێ ھەوڵی چوونە ئهنجوومهنى شوورا بدەن، چونكە لەقۆناغی یەكەم ئازەرییەك كورسی یەكەمی بۆخۆی مسۆگەر كردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا لە دوو بازنەی پارێزگای ئیلام، لەسێ بازنەی پارێزگای ورمێ، سێ بازنەی لوڕستان و سێ بازنەی پارێزگای سنە و لەدوو بازنەی كرماشان ھەڵبژاردن لەخولی دووەمیشدا دەكرێتەوە.
سەرجەم ئەو بازنانەش 36 كاندید ركابەری لەسەر 17 كورسی ماوەی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكەن.
قۆناغی یەكەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە 26ى شوبات/ فێبرايهرى 2016، ئەنجامدرا، و ئەگەرچی شیاوی بەرەی یەكگرتووی كورد و بەشی زۆری ریفۆرمخوازەكان پێشوەختە لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور رەتكرایەوە، بەڵام ریفۆرمخوازەكان و لایەنگرانی حەسەن رووحانی دەنگێكی زۆریان ھێناوە، ئێستا خۆیان دەڵێن لەو 69 كورسییە، 40يان بەدەستدهھێنن، زۆرینەی ناو ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دهبن.