كوردستان 24 زانيارى ورد له باره‌ى ته‌ندروستى ژنه برينداره‌كه‌ى قاميشلۆ بڵاوده‌كاته‌وه
یه‌كه‌م برینداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، گه‌یشته باشووری كوردستان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ، چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كه‌م برینداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، گه‌یشته باشووری كوردستان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ، چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و برینداره، ژنێكى بەتەمەنە و یه‌كه‌م برینداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆیه، كه له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمدا چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى ته‌ندرووستى ئه‌و ژنه برينداره، جێگری بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەی زاخۆ رایگەیاند: باری تەندروستی بریندارەكە جێگيرە و پزیشكەكان لەھەوڵدان نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن.
پێشتر براى ئه‌و ژنه تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياندبوو، خوشكه‌كه‌ى فيشه‌كى چه‌كدارانى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌دى به‌ركه‌وتووه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى هه‌بووه، به‌و هۆيه‌ى فيشه‌ك به‌ر گه‌ده‌ى كه‌وتووه و به سه‌ختى بريندار بووه.
ئه‌مڕۆ سێيه‌م رۆژى ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارييه بوو كه له نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان له لايه‌ك و هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له لايه‌كى ديكه‌وه روويدا.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به هۆى گوێنه‌دانى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د به رێنماييه ئه‌منييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاوا پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا هاتبووه ئاراوه.
به‌و هۆيه‌وه يه‌كينه‌كان و ئاسايش هێرشيان كرده سه‌ر زيندانى قاميشلۆ و توانيان زيندانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به ده‌يان كارمه‌ند و سه‌ربازى سوپاى ئه‌سه‌د ناچار بوون خۆيان راده‌ستى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى قاميشلۆ و ريش سپيان داوايه‌كيان ئاراسته‌ى لايه‌نه‌كان كرد و له وه‌ڵامى ئه‌و داواكارييه‌دا، يه‌كينه‌كان و سه‌رۆكايه‌تى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان بڕيارياندا ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن.
یه‌كه‌م برینداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشته باشووری كوردستان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ، خرايه ژێر چاره‌سه‌رى پزيشكييه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی نیسان/ ئه‌پریلی 2016، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری و هاوكارییه‌ك، بۆ رۆژئاوای كوردستان، بڕیاریدا نه‌خۆشخانه‌كانی باشووری كوردستان، بۆ وه‌رگرتنی بریندارانی شه‌ڕی قامیشلۆ، له ئاماده‌باشیدا ده‌بن.