بهرهى يهكگرتووى كورد له سنه: پشتيوانى له هيچ كانديدێك ناكهين
بانگەشەكانی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دەستیپێكردووە.
K24 – ههولێر:
بانگەشەكانی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران دەستیپێكردووە.
لە پارێزگای سنە لەدوو بازنەدا كورسییەكان لە قۆناغی دووەمدا یەكلایی دەبنەوە.
ھاوكات بەرەی یەكگرتووی كورد دەڵێت: لە سنە پشتیوانی لەھیچ كاندیدێكی دیاریكراو ناكەن.
هەموو هەوڵێکدا درا، کە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکێکی زۆر بەشداری لە هەڵبژاردنی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بکات.
لەناوەندەکانی دەنگدان هەڵپەڕکێی کوردی کرا، تهلەفزیۆنی لۆکاڵی سنە راستەوخۆ گڕوتینی بەهەڵبژاردنەکان دابوو.
لەئەنجامدا نیوەی خەڵکەکە دەنگی داو، نیوەکەی دیکەش یان کاندیدی خۆیان لەناو کاندیدەکاندا نەبینیوە، یانیش هەر باوەڕیان بەو هەڵبژاردنە نەبوو.
لەئەنجامدا لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردن لەپارێزگای سنە لەسێ بازنەدا هەڵبژاردنەکان بۆ قۆناغی دووەم مایەوە.
لەبازنەی سنە و دیواندەرە و كامیاران، ئەحسەن عەلەوی و سالار مورادی كێبەركێ لەسەر كورسییەك دەكەن، لە مەریوان و سەروابادیش مەنسور مورادی و ئۆمید كەریمیان ململانێی كورسی ئەو ناوچەیە دەكەن.
ئێستا بانگەشەكان گەرمن، بەڵام بەرەی یەكگرتووی كورد وەكوو تاكە رێكخراوی سیاسی ناوخۆی رۆژھەڵات دەڵێ نامیھرەبانیان بەرامبەر كردووین، لەسنە پشتیوانی لەھیچ كاندیدێك ناكەین.
ئێستا لەپارێزگای سنە دەبێ چارەنووسی دوو نوێنەری دیكەی یەكلایی بكرێتهوه، كە سەرجەمیان لەبەرەی دەنگی میللەتی ریفۆرمخوازەكاندان، و ئەوانەی بڕیاری دەنگدان بدەن، دیاری كردنی یەكیان رەنگە زۆر دژوار نەبێت.