جۆن كيرى: ئه‌مريكا رێگر نييه له مامه‌ڵه‌كردنى كۆمپانياكان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
جۆن كيری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆمارى ئيسلامى ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رێگر نیه له‌به‌رده‌م مامه‌ڵه داراییه‌كانی ئێران‌دا.
K24 – هه‌ولێر:
جۆن كيری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆمارى ئيسلامى ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رێگر نیه له‌به‌رده‌م مامه‌ڵه داراییه‌كانی ئێران‌دا.
له ميانى لێدوانێكدا، جۆن كيرى گوتى: لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم كه زۆر دڵخۆشم به كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆمارى ئيسلامى ئێران، بۆ به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان، له پێناو جێبه‌جێ بوونی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه هه‌مانه.
گوتيشى: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوومان ئه‌نجامداوه، ئێمه وتوومانه و ده‌یڵێینه‌وه كه ويلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگر نیه له‌به‌رده‌می ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه داراییه‌كانی ئێران.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بانكه بیانیه‌كان كاری بازرگانی له ئێران ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه چونكه ناڕوونیيه‌ك له‌و پرسه‌دا بوونی هه‌یه. ئێمه لێره‌دا تا بكرێ روونتری ده‌كه‌ینه‌وه.