پشيله‌يه‌ك دوو بێچووه‌ سمۆره‌ به‌خێوده‌كات

پشیلەیەك لە ئۆكرانیا دوو بێچووە سمۆرە لەگەڵ بێچووەكانی خۆی بەخێودەكات و لە مردن رزگاریان دەكات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/dbc92530-3a31-4efe-a7df-ef70c27bbbef/dayk-smore-pshila.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

پشیلەیەك لە ئۆكرانیا دوو بێچووە سمۆرە لەگەڵ بێچووەكانی خۆی بەخێودەكات و لە مردن رزگاریان دەكات. ئەم دوو بێچووە سمۆرەیە دوای ئەوەی دایك و باوكیان بەجێیانده‌هێڵن، لەلایەن پۆلیس ھەڵدەگیرێنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵانیان دەبەن. لەوێش ئەو پشیلەيه‌ باوەشیان بۆ دەكاتەوە.

باوەش و سۆزی دایك دیارییەكی مەزنە بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ. دوو بێچووە سمۆرەی بەجێھێڵدراو لە دارستانێكی شاری پۆلتاڤای ئۆكرانیا كە خەریك بوو لە برسان و لە سەرما بمرن، ئێستا پشیلەیەك كە ناوی بێڵكەیە، لە خۆیانی گرتووە و شیریان پێدەدات.  

كارینە ڤێنگرۆڤسكە خاوەن پشیلەكە گوتى: پۆلیس سێ بێچووە سمۆرەی بۆ لای ئێمە ھێنا، بەداخەوە دانەیەكی گیانی لەدەستدا. دووەكەی دیكە زۆر چالاك و تەندروستن. بەھەڵكەوت بێڵكە تازە بێچووی ببوو. بۆیە لەلای ئەومان دانا. پشیلەكە دایكێكی باشە و بێچووەكانی قبوڵكرد. 

ئەوكاتەی پۆلیس سێ بێچووەكە لە دارستان بەبەجێھێڵراوی دەدۆزنەوە، نازانن چی لێبكەن، دواتر بۆ باخچەیەكی ئاژەڵانی تایبەتی دەبەن، لەوێش بێڵكەی پێدەناسێنن.

گوتيشى: ئێمە باخچەیەكی ئاژەڵانی بچووكمان لێرە ھەیە. ئەو دوو بێچووە بەم نزیكانە دەبنە جێگەی سەرنج بۆ سەردانیكەران.

بێچووە سمۆرەكان كە گەورەبوون جۆرێكی مو سووریان لێدەردەچێت كە لە ئەوروپادا بڵاوە تەنیا لە بەریتانیا نەبێت لە قڕبووندان. 

بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵان دەڵێن ھەركاتێك دوو بێچووەكە توندوتۆڵ و بەھێزبوون، ئەوە جێگەیەكیان لە باخچەكەدا بۆ دەكەنەوە، چونكە پێیان وایە دەبێتە جێگای سەرنجی گەشتیاران.