یاری گۆڵف لە نێوان ئۆباما و کامیرۆن بەڕێوەچوو
لە ناو بەریتانیا ئەنجامدرا
K24 - ھەولێر:
باران ئۆباماو سەرۆکی ئەمریکا و دەیڤد کامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە ھێردتفۆرشایەر پێکەوە یاریی گۆڵف دەکەن.
ھەر چەندە ئۆباما، لە وڵاتەكەی زۆر یاری گۆڵف دەكات، بەڵام بۆ یەکەمجارە لە دەرەوەی ئەمریکا واتە لە وڵاتێکی دیکە یاری گۆڵف دەکات.
ھەر دوو سەرۆك لەو گۆرەپانە یارییان کرد کە بڕیارە کۆتایی ئەم ساڵ پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی گۆڵفی تێدا بەرێوە بچێت، گۆرەپانی گرۆڤ یەکێکە لە باشترین گۆرەپانەکانی یاری گۆڵف لە بەریتانیا.
باراك ئۆباما، ھەوادار و یاریزانێکی زۆر باشی یاری گۆڵفە ھەمووکات لە سەردانەکانیدا کەوپەلی وەرزشی یاری گۆڵفی پێیە.
یاری کردنی دوو سەرۆکی گەورەترین وڵاتانی دنیا ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ ھەبوونی ئەو ھەموو کێشە و قەیرانانی دنیا پێیانەوە دەناڵێنێ لەلایەن کەناڵەکانی راگەیاندنی جیھانەوە بەگرنگیەوە رووماڵ کرا.
پێشتریش باراك ئۆباما، لە بەریتانیا بەشداری لە یادی 90 ساڵەی لە دایكبوونی ئەلیزابێسی شاژنی بەریتانیا كرد.




