بهرپرسی نووسینگهی سهدر: چەند پارتێكی عێراق فەرمانڕەوایی عێراقییان قۆرخكردووە
رێبهری رهوتی سهدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆن دهكات
K24 - ههولێر:
ئیبراھیم ئەلجابری، بەرپرسی نووسینگەكانی موقتەدا سەدر لە باشوورو باكوور، بە كوردستان 24ی گوت: "چەند پارتێكی عێراق فەرمانڕەوایی عێراقییان قۆرخكردووە".
ههروهها گوتی: "ھاووڵاتییان لەوە ھۆشیارترن، بۆیە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا حكوومەتێكی چاكساز و تەكنۆكرات پێكدەھێندرێت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان".
له میانی بهشداریكردنی به شێوازێكی راستهو، نووسینگهی باكوور و باشووری موقتهدا سهدر، گوتی: "خۆپێشاندان مافی ھاوڵاتییانی عێراقە و لە دەستوردا ناوی ھاتووە، بەھەمان شێوە مانگرتن و ناڕەزاییدەربڕین، ئێمە لەگۆڕەپانی ئازادی ئەم ھەوڵانەی خۆمان دەدەین".
ههروهها گوتی: "ھەروەك موقتەدا سەدر ڕێبەڕی ڕەوتی سەدر ئاماژەی پێكرد لە گۆرەپانی ئازادییەوە بۆ ئازادی ھەمووان، خەڵكی عێراق بەھەموو پێكھاتەكانییەوە بێزاری خۆیان دەربڕیوە، چەند رۆژێكە ئێمە لەم گۆڕەپانەین داوامان وایە حكوومەتی عێراق چاوێك بەكارەكانی دابخشێنێتەوە و ھەموو داواكارییەكانی خەڵكی عێراق جێبەجێبكات".
گوتیشی: "ئێمە لە سۆنگەی تایفاتییەوە داواكارییمان نییە، بەپێچەوانەوە دژی دابەشكرنی دەسەڵاتین لە نێوان پارت و كەسەكاندا. پێویستیمان بەحكوومەتێكی تەكنۆكراتی بێلایەن ھەیە خزمەتی خەڵكی عێراق بكات. ژمارەیەك پەلەمانتارانی فراكسیۆن ئەحرار لە پەرلەمانی عێراقدا مانیان دەگرت.، بەڵام بەشێوەیەكی ھەڕەمەكی و ڕێكخراو نەبوو. پارتەكان دەستیان لەپشت مانگرتنەكەبوو".