هیچ به‌ربه‌ستێك رێگه‌ی په‌نابه‌رانی پێ ناگیرێت

نه‌هامه‌تی په‌نابه‌ران كۆتایی نایه‌ت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cf899fb9-77c1-4e07-b9ae-3741b5881de0/Panabar-balkan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

پەنابەران لە یۆنان ئێستا ڕێگەیەكی قاچاخیان دۆزیوەتەوە، لەم ڕێگەیەدا بۆ ماوەی 4 كاتژمێر بەپێ سنوری نێوان یۆنان-مەكدۆنیا دەبڕن. ماوەی 2 مانگە یەكێتی ئەوڕوپا داوای لە وڵاتانی بەڵكان كردووە سنورەكانیان بەڕووی پەنابەران دابخەن. ئەمەش وای كردووە ھەزاران پەنابەر لەسەر سنوری یۆنان- مەكدۆنیا گیربخۆن.

پەنابەرانی یۆنان ڕێگەیەكی شاراوەیان دۆزیوەتەوە تا لە كەمپە ناخۆشەكەی ئایدۆمینی سەر سنوری یۆنان-مەكدۆنیا ڕزگاریان بێت.  ڕۆژانە پۆل پۆل بە نھێنی سنورەكان دەبڕن و ئەوان پێویستیان بە تەنیا بە 4 كاتژمێر بەپێ ڕۆیشتنە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لەم سنورە دەربازیان بێت. 

ئەیاس، كه‌ له‌ سووریاوه‌ به‌ قاچاخ خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ سنووره‌ ده‌ڵێت: "ھەموو شتێك پێشبینی دەكرێت. لە ڕێگای ئەلبانیا مافیای بەئەندامەكانی مرۆڤ و جۆراوجۆر ھەیە. دەرفەتێكت ھەیە دەربازبیت لەم سنورانە، بەڵام زۆربەی جار پۆلیس و سەربازی مەكدۆنیا دەتگرێت و دەتگەڕێنێتەوە".

قاچاخچییەكان ڕێگەیەكی سنورییان دۆزیوەتەوە بەپەرژین نەگیراوە و بە گرووپی 70 كەسییەوە سنوری نێوان یۆنان-مەكدۆنیا دەبڕن. بۆ ھەركەسێك لە نێوان 300 تا 600 دۆلار وەردەگرن.

موعتەز كه‌ په‌نابه‌رێكی سوورییه‌ ده‌ڵێت: "بۆچوونی من، منیش لەگەڵ ئەم شەپۆڵەی ئێستام كە ئەو خەڵكەی ئێرە چی دەكات و چارەنوسەكەی چی دەبێت. ئێمە جگە لەمە ھیچ چارەسەرییەكی دیكەمان نییە. با بێن خۆیان لە شوێنی من دانێن و بابزانن ئەو ژیانە ناخۆشەی ئێمە چییە". 

زیاتر لە 10 ھەزار پەنابەر ئێستا لە كەمپی ئایدۆمینی گیریانخواردووە.  ئەم پانابەرانە  پێویستیان بە بڕینی 20 كیلۆمەترە تاوەكو لە پۆلیس و سەربازی مەكدۆنیا ڕگاریان بێت، ژمارەیەك پەنابەرانیش ڕێگەی ئەلبانیا لەبری سربیا دەگرنەبەر، ئەوان دەڵێن لەم ساتەدا ڕێگەیەكی باشترە بۆ دەربازبوون.