سكرتێری رێكخراوی سۆشیال ئینتەرناشیۆناڵ: پشتگیری لە خەباتی كورد دەكەین

"ھەروەک دەزانن نوێنەرایەتییەکی فراوانی کورد لە رێکخراوی سۆشیال دیموکرات ھەیە و ئێمەش بەسەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەمانەوە، پشتگیریی لە خەباتی کورد دەکەین"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aef6eb7d-dc05-448b-bb64-9d548264345b/LedwaniSkrteryGshtiSosialistInternasional.ism/manifest

K24- ھەولێر:

لویس ئەیالا, سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشیۆناڵ، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ)کوردستان(24 لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیاوە، رایگەیاند، ئەوان شانازی بەوە دەکەن نوێنەرایەتی فراوانی گەلی کورد لەنێو رێکخراوەکەیان ھەیە و ئاشکراشی دەکات یەکدەنگییەک و یەکڕیزییەک لەلایەن سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەیان ھەیە بۆ پشتگیرییکردنی گەلی کورد لە خەباتەکەیان بەتایبەتی لە روبەرووبونەوەیان لەدژی چەکدارانی داعش.

لویس ئه‌یالا، گوتیشی: "ھەروەک دەزانن نوێنەرایەتییەکی فراوانی کورد لە رێکخراوی سۆشیال دیموکرات ھەیە و ئێمەش بەسەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەمانەوە، پشتگیریی لە خەباتی کورد دەکەین، بەتایبەتی لەشەڕەی ئێستایان لە دژی چەکدارانی داعش ، سەبارەت بە داھاتووی عێراق، پێویستە ھەموو پڕۆسەیەک بەشێوەیەکی دیموکراسیانە بەڕێوەبچن و لەدونیای  دیموکراسیشدا، بڕیاری کۆتایی لای گەلە، بۆیە داھاتووی عێراق لەدەستی گەلی عێراقدایە".