له ورمێ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بڤه‌كانى سياسه‌ت دێنێته به‌رباس
بانگه‌شه مووى كورد و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئازه‌رييه‌كان گرژ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لەورمێ بنكەكانی بانگەشەی پاڵێوراوانى كورد بۆ ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستيپێكردووه.
كاتی بانگەشەكانی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بەرەو كۆتایی دەچێت، لە ناو شاری ورمێ دوو كاندیدی كورد و دوو كاندیدی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئازەری كێبەركێ لەسەر دوو كورسی ئه‌نجوومه‌نى شوورا دەكەن، چاو‌دێر و شاره‌زايانى كورديش له شاره‌كه له‌و بڕوايه‌دان، ئەو ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە و ده‌نگده‌رانى كورد دەبێت بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.
مەجید میلان و حاكم مەمكان دوو بنكەی بانگەشەی قەرەباڵغیان لە ورمێ ھەیە، ئەو دوو كوردە لەھەموو توانا‌و كارتەكانیان بۆ راكێشانی سرنجی دەنگدەران كەڵك وەردەگرن، تەنانەت ھەندێكیان لەتارانەوە ریفۆرمخوازە بەناوبانگەكانیان ھێناوەتە ورمێ، بۆ ئەوەی لەو دۆخەدا بانگەشەیان بۆ بكەن، لەگەرمه‌ی بانگەشەكاندا ھەندێك قسەش دەكرێ، كەپێشتر بڤەبوون.
سادق زیباكەلام ده‌ڵێت: دیموكراسی واتا لە سەرەتای شەقامی ئیمام خومەینی له ورمێ قوتابخانەیەك ھەبێ بەناوی مەلا ئاوارەى تێكۆشەری كورد، بۆ ئەو دایك و باوكەی پێداگرن لەسەر ئەوەی منداڵەكانیان بە كوردی بخوێنن. ھەربۆیە ریفۆرمخوازەكانی پارێزگای ورمێ بەیەكەوە دوای مشتومڕێكی زۆر توانیان كاندیدێكی لەناو كوردەكاندا بدۆزنەوە كە ھەموو تایبەتمەندییەكانی كەسێكی ریفۆرمخوازی تێدایە، كاندیدەكە لەبەر كورد بوون یان سوننەبوون یان شیعەبوون و مەسیحیبوون كاندیدی ئێمە نیە، بەڵكو بۆیە پشتیوانی لێدەكەین چونكە ریفۆرمخوازە.
موھەندیس مەجید میلان و حاكم مەمكان ئەو دوو كاندیدە كوردەی كە بنكەكانی بانگەشەیان گەرمە،و ئەوەش ھەم باشە بۆ ئەوەی ھەردووكیان دەنگ بێنن، ھەمیش مەترسیدارە چونكە دەنگی ھەردووكیان كەرت دەبێت. ئەوەش چونكە چاودێران دەڵێن كۆماری ئیسلامی ئێران ھەرگیز رێگەنادات، لەو سێ نوێنەرەی ورمێ دوویان كوردبن.