ئەمریكا: پردی پەیوەندیی داعشمان تێكشكاندووە
"داعش چۆن لە رووی سەربازییەوە بەزیووە، لە بواری ئینتەرنێتیشەوە شكستیخواردووە"
K24- ھەولێر:
بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری گشتی رایگەیاند، داعش چۆن لەسەر زەوی بەزێنراوە، بەھامان شێوە لە بواری تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان شكستیخواردووە.
ریچارد ستەینجڵ بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری گشتی گوتی: " زۆر شتی نوێ ھەن، من باس لەو ھێرشانە ناكەم كە ھاوپەیمانان لە دژی داعش ئەنجامیان داوە، بۆ نموونە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، تویتەر ھەزار پۆستی داعشی لاداوە و ھەزاران ھاشتاگی پچڕاندووە، یوتیوب گرتەی ڤیدیۆیی تەنیا خولەكێكدا لاداوە، فەیسبووك لەم رووەوە زۆر چالاكبووە، ئەو كۆمپانیایانە كارێكی باشیان لە دژی داعش ئەنجامداوە".
ریچارد ستەینجڵ گوتیشی: " ئەگەر ئێستا سەیری قەبارەی رووبەڕووبوونەوەی بڵاوكراوە و پەیوەندییەكانی داعش لە تۆڕی ئینتەرنێتدا بكەی دەبینی زۆر كەمترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵ و نیوێكی رابردوو، بەگوێرەی ئامارەكانی ئەو كۆمپانیایانە قەبارەی رووبەڕوونەوە 6 ھێند زیادی كردووە و پشكی شێرن، داعش چۆن لە رووی سەربازییەوە بەزیووە، لە بواری ئینتەرنێت و ئەلیكترۆنی شكستیخواردووە".
لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنی شاری مووسڵ لە حوزەیرانی 2014 رایگەیاند، ھیچ سنورێك لە نێوان سووریا و عێراق نەماوە، لە رێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ئەندامانی رێكخراوەكە بەچڕی دەستیانكرد بە ھاندانی توندڕەوان لە ھەموو دنیاوە بۆ چوون بۆ عێراق و سووریا.