ئه‌شواق جاف: مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى فراكسيۆنه كوردييه‌كان، ئه‌شواق جاف، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ رووده‌دات زۆر روونه و مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى فراكسيۆنه كوردييه‌كان، ئه‌شواق جاف، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ رووده‌دات زۆر روونه و مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.
كه‌مێك پێش ئێستا له ميانى لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ كوردستان 24 كه به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خشكرا، ئه‌شواق جاف رايگه‌ياند، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه درووستبووه كه پارێزگارى له بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات.
له ساڵى 2007ه‌وه هێزێكى پێشمه‌رگه پارێزگارى له بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات.
گوتيشى: هێزێكى زۆر ده‌ورى بيناى ئه‌نجوومه‌نى گرتووه و تانك و زرێپۆشيان جووڵاندووه و ئه‌مه زۆر روونه و نورى مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.
روونيشيكرده‌وه، نوێنه‌رانى مانگرتوو كه‌وتوونه‌ته نانه‌وه‌ى پشێوى و رێگه ناده‌ن دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكرد، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، په‌يوه‌نديكردووه به مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، لايه‌نه كوردييه‌كان چاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێستى سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر شه‌هيديش ببن ده‌ستبه‌ردارى داواكارييه‌كانيان نابن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێوه‌ش په‌يامنێرانى كورد له هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانتان درووستبووه.