هاووڵاتييان داواى ده‌ركردنى حه‌شد ده‌كه‌ن و ئيداره‌ى خورماتوو تيمى كوردستان 24 قه‌ده‌غه ده‌كات
هاووڵاتييانى دانيشتووى خورماتوو داواى ده‌ركردنى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن و ئيداره‌ى شارۆچكه‌كه‌ش بڕيارى ده‌ركردنى تيمى رۆژنامه‌وانى كوردستان 24ى دا.
K24 – خورماتوو:
هاووڵاتييانى دانيشتووى خورماتوو داواى ده‌ركردنى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن و ئيداره‌ى شارۆچكه‌كه‌ش بڕيارى ده‌ركردنى تيمى رۆژنامه‌وانى كوردستان 24ى دا.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د، په‌يامنێرى كوردستان 24، له خورماتوو رايگه‌ياند، دوو رۆژه لێره و له‌وێ ده‌نگۆى ئه‌وه ده‌بيستين كه نيازى ده‌ركردنى تيمى كوردستان 24 هه‌يه و به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێزێكى ئاسايش پێمان گه‌يشتوون و پێيان راگهياندووين كه به بڕيارى ئيداره‌ى شارۆچكه‌ى خورماتوو ده‌بێت شارۆچكه‌كه به‌جێبهێڵين.
گوتيشى: به‌رپرسێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان پێى راگهياندووين، كه ئه‌و بڕياره له لايه‌ن قائيمقامى شارۆچكه‌ى خورماتوو ده‌ركراوه.
رووماڵى كوردستان 24 بۆ رووداوه‌كانى خورماتوو بووه‌ته جێى بايه‌خى هاووڵاتييانى كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و هاووڵاتييان كه‌ناڵه‌كه به چاوى كورد له‌سه‌ر خورماتوو ده‌ناسێنن.
له ميانى رووماڵى كوردستان 24 بۆ رووداوه‌كانى خورماتوو، هاووڵاتييانى دانيشتووى خورماتوو له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه داواى ده‌ركردنى حه‌شدى شهعبييان كرد، به‌ڵام ئيداره‌ى شارۆچكه‌ى خورماتوو بڕيارى ده‌ركردنى تيمى رۆژنامه‌وانى كوردستان 24ى ده‌ركرد.
گرته و ديمه‌نه‌كانى رووماڵى راسته‌وخۆى كوردستان 24 له شارى خورماتوو، كاريگه‌رييه‌كى فراوانيان له‌سه‌ر دۆزى خورماتوو درووستكردووه و به‌و هۆيه‌وه به ده‌يان گه‌نج و هاووڵاتى له ناوچه جياجياكانى كوردستانه‌وه روويان له خورماتوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ى شانبه‌شانى هاووڵاتييانى دانيشتووى شارۆچكه‌كه به‌رگرى له ناسنامه‌ى ئه‌و شاره بكه‌ن.