به‌رپرسێكى يه‌كێتى: چاره‌نووسى خورماتوو به هێز يه‌كلا ده‌كرێته‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتى پێچه‌وانه‌ى به‌رپرسانى ديكه‌ى حزبه‌كه‌ى كه خوازيارى رێككه‌وتنن له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى، رايگه‌ياند، ئه‌م كێشه‌يه به هێز يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
K24 – خورماتوو:
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە خورماتوو ، حەسەن بارام بە كوردستان 24ی راگەیاند، حەشدی شەعبی ھەوڵی لە ناوبردنی ھاوڵاتیانی كورد دەدات لە خورماتوودا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتى پێچه‌وانه‌ى به‌رپرسانى ديكه‌ى حزبه‌كه‌ى كه خوازيارى رێككه‌وتنن له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى، رايگه‌ياند، ئه‌م كێشه‌يه به هێز يه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
حەسەن بارام راشیگەیاند، گومانمان لە نیازەكانی حەشدی شەعبی ھەیە، چونكە ئەوان رۆژانە چەكی قورستریان بۆ دێت.
گوتیشی: "ئەوان مرۆڤكوژن و ھەموو رێككەوتنەكان پێشێل دەكەن".
ئاماژەی بەوەشكرد دووشه‌ممه 25ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016، 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە حەشدی شەعبی ویستوویانە بێنە نێو خورماتوو، بەڵام پێشمەرگە رێی پێنەداون.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی سبەی نێوان نەجمەددین كەریم پارێزگاری كەركووك و ھادی عامری فەرماندە لە حەشدی شەعبی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر حەشدی شەعبی لە خورماتوو نەچێتە دەرەوە كۆبوونەوەكە ھیچ ئەنجامێكی نابێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمە خۆمان بە خاوەن ماڵ دەزانین و ھیوادارین كێشەكە بە ئاشتییانە چارەسەر بكرێت.
سه‌باره‌ت بە هاتنى چه‌كدارى بيانى بۆ شه‌ڕكردن له دژى پێشمه‌رگه، كه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت له لاپه‌ڕه‌ى يه‌كه‌مى خۆي‌دا بڵاويكردبوويه‌وه و ئاشكراى كردبوو، چه‌كدارى ئێران و حزبوڵڵاى لوبنان خۆيان گه‌ياندووه‌ته خورماتوو بۆ شه‌ڕى پێشمه‌رگه، حه‌سه‌ن بارام گوتى: به پێی زانيارى دەزگا ھەواڵگرییەكان توركمانی شیعەی تێدایە، ئه‌وان ھەوڵی سڕینەوەی ئێمە دەدەن، ناتوانم بڵێم چه‌كدارى بيانى هاتوون، به‌ڵام ئه‌وان چه‌كى پێشكه‌وتوو و جۆرى تايبه‌تى چه‌ك به‌كارده‌هێنن كه تا ئێستا روون نييه له لامان چ جۆره چه‌كێكه بۆيه مافى خۆمانه گومانمان هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى نێوان نه‌جمه‌دين كه‌ريم و هادى عامرى، ئه‌و به‌رپرسه مهيدانييهى سه‌ر به يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان گوتى: مەرجی ئێمە ئەوەیە كۆتا رۆژە و دەبێت قسەی خۆمان بكەین ئەگەر ھێزە كوردییەكان بڕیار لەسەر مافی خورماتوو نەدەن ئەوا ئێمە وەكو خەڵكی خورماتوو دوا قسەی خۆمان دەكەین، بەڵام داوا دەكەین ھێزی پێشمەرگە بە ھاناوەمانەوە بێن، بەڵام دوا جار من وەكو ھاووڵاتییەك بڕوا ناكەم كۆبوونەوەكە ھیچ ئەنجامێكی ھەبێت و ئەم كێشەیە بە ھێز یەكلادەكرێتەوە.