ئه‌شواق جاف: مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه و فراكسيۆنه كوردييه‌كان چاوه‌ڕێى شاندى كوردستان ده‌كه‌ن
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، فراكسيۆنه كوردييه‌كان چاوه‌ڕوانى شاندى سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكترين واده‌دا سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.
K24 – خورماتوو:
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، فراكسيۆنه كوردييه‌كان چاوه‌ڕوانى شاندى سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكترين واده‌دا سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌شواق جاف گوتى: ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شدارى راسته‌قينه بكه‌ين له حكومه‌تدا به‌ڵام ده‌بێت بۆمان روون بێته‌وه ماف و داخوازى ئێمه چى لێدێت.
گوتيشى: شاندى پێنج لايه‌نى به‌شداربوو له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، (كه پێكهاتوون له لايه‌نه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان) سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكاييه‌كانيش ئه‌و پرسه‌مان باسكردووه و داوامان كردووه عه‌بادى بۆمان روونبكاته‌وه، ئايا ئێمه شهريكين يان هه‌ر ده‌يانه‌وێت ژماره‌يه‌ك بين.
سه‌باره‌ت به به‌شدارى كوتله‌ى سه‌در له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌شواق جاف گوتى: ئێمه به سه‌ليم جبووريمان گوتووه
ئاشكرايكرد، نورى مالكى له پشت رووداوهكانهوهيه و باش‌ترين به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌يه كه كوتله‌ى سه‌در زانيان مالكى له پشت رووداوهكانهوهيه بۆيه سه‌در تهجميدى كوتله‌كه‌ى خۆى كرد و ئه‌مڕۆش به‌شدارييان له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد و به‌وه‌ش رێگريان كرد له‌وه‌ى عه‌بادى لاببرێت و رێگه خۆشبكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى نورى مالكى.
هه‌روه‌ها گوتى: كورد به‌وه ده‌توانێت بباته‌وه كه لايه‌نگرى پرسه ده‌ستوورييه‌كان و شه‌رعييه‌تى ياسايى بێت و ئه‌مڕۆ 181 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌شدارييان كردووه و شه‌رعييه‌ت لاى زۆرينه‌يه.