سوپای عێراق گوندێكی کۆنترۆڵ کردەوە
پاڵپشت به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان
K24 - هه‌ولێر:
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق، بە هاوکاری فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش وپاڵپشت بە زانیارییەکانی پێشمەرگە، گوندی مەهانەی لە میحوەری مەخموور کۆنترۆڵ کردەوە.
ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە کوردستان 24ی راگەیاند، كە لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەشت چەکداری داعش کوژران و فڕۆکەی جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانیش، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشیات تەقاندەوە.
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی گوندەکە داعش بە چڕی بۆردەمانی ناوچەکەی دەست پێ‌کرد.