نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌ و به‌غدا شه‌ڕی داعشه‌

"ده‌بێ به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ به‌غدا ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌(خورماتوو) بكه‌ین"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c270953f-7a0a-4eda-8dff-ae18be6518f2/Nechirvan%20Barzani.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌ و ئه‌وله‌ویه‌تی به‌غداش شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی تیرۆریستانه‌.

له‌باره‌ی ره‌وشی خورماتوو و ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی رۆژانی رابردوو له‌ قه‌زاكه‌ روویدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌ دووزخورماتوو روویدا شتێكی ناخۆشه‌، ده‌بێ به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین، ناخۆشترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌ڕ و پێكدادان ده‌بێتن".

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر گوتی: "ئه‌مڕۆ ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌ و ئه‌وله‌ویه‌تی به‌غداش شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی تیرۆریستانه‌".

م.ح ‌