خامهنهئى له بارهى كۆڵبهرانهوه هاته دهنگ
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عهلى خامهنهئى رایگەیاند، مەبەستی ئەو لە رووبەڕووبوونەوەی قاچاغ، دژایەتی کردنی کۆڵبەران نییە.
K24 – ههولێر:
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عهلى خامهنهئى رایگەیاند، مەبەستی ئەو لە رووبەڕووبوونەوەی قاچاغ، دژایەتی کردنی کۆڵبەران نییە.
خامەنەئی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک کرێکاری ئێرانی رایگەیاند، داوای لە بەرپرسان کردووە زۆر بە توندی رووبەڕووی دیاردەی قاچاغ ببنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت کارامەترین کەسەکان راسپێردرێن.
خامەنەئی گوتیشی: هەڵبەت کاتێک کە باسی پێشگرتن لە قاچاغ دەکرێت، مەبەست ئەو کۆڵبەرانە نییە کە لە هێندێک ناوچە، کەلوپەلی بچووک دەگوازنەوە بۆ ئێران، بەڵکو مەبەست ئەو گەورە قاچاغچیانەیە کە بە دهیان و سەدان کۆنتینەر و ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی قاچاغ هاوردەی ئێران دەکەن.
ئەو لێدوانهی خامەنەئی لە کاتێکدایە کە داخرانی سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە رووی کۆڵبەراندا، لە هەفتەی رابردوودا ناڕەزایی كاسبكارانى شارە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتەوە.