ئازه‌رييه‌كانى نيشته‌جێى ورمێ كێبڕكێى پاڵێوراوانى كورد ده‌كه‌ن

لە بازنەی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان دوو كورد و دوو ئازەری كێبەركێ دەكەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/69253f6e-c9b9-4f07-8bb5-d2d2faf457ae/halbjardn%20le%20urme.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لە بازنەی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان دوو كورد و دوو ئازەری كێبەركێ دەكەن.

دوا بانگەشەكانی قۆناغی دووەمی ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران لە بازنەی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان ئەنجامدران، بڕیاروایە سبەی دوو كاندیدی كورد لەبەرامبەر دوو كاندیدی ئازەریدا كێبڕكێ لەسەر دوو كورسی پشكى ئه‌و شاره‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێراندا بكەن.

ورمێ شارێكى كوردستانييه‌ و ژماره‌يه‌ك بنه‌ماڵه‌ى ئازه‌ريش له‌ رابردوودا له‌و شاره‌ نيشته‌جێ بوون و له‌ ئێستادا وه‌ك پێكهاته‌ى دووه‌م له‌ شاره‌كه‌ ده‌ناسرێن.

دوا بانگەشەكان لە ورمێ بۆ ھەڵبژاردنەكەی سبەی ھەینی ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كران. دروشمی مێژوویی و نەتەوەیی لەھەردوو بنكەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی كوردەكاندا دەبینرێت.

لێرە لە كەمپەینی ھەڵبژاردنی مەجید میلان بە سروودی نەتەوەیی و وەبیرھێنانەوەی كارەساتەكانی سەر كورد، ھەوڵی كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ دەدرێت، ھاوكات لەشارەكانی دیكەی رۆژھەڵاتی كوردستانیش ھاتوون، ریفۆرمخوازەكانیش لەبەرزترین ئاستدا بانگەشەیان بۆ كرد. ھەرچییەك بێت لە كەمپەینی مەجید میلانیشدا گرەو لەسەر دەركەوتنی كوردەكان لەبەرامبەر ئازەرییەكان كرا.

لەولاش كاندیدێكی گەنجی كورد ھەیە، كە بەشێوازی نوێ بانگەشەی كرد.

حاكم مەمەكانیش بنكەی بانگەشەكەی زۆر گەرموگوڕ بوو، لەسەرجەم شارەكانی دیكەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە كەمپەینەكەیدا دەبیران، بۆ ئەوەی كوردەكان ھانبدەن، دەنگ بە مەمەكان بدەن. لێرەش گرەوە گەورەكە لەسەر ئەوەیە كە ورمێ ھی كوردانە، ئەو قسەیەی كردنەكەی ئێستا دەرفەتەو رەنگە دوای ھەڵبژاردنەكان مەترسییەكی گەورە بێت.

سبەی ھەینی دوو كاندیدی كورد كێبەركێ لەسەر دوو كورسییەكەی دیكەی بازنەی ھەڵبژاردنی ورمێ لەگەڵ دوو كاندیدی ئازەری دەكەن، ئێستا قسە لەسەر ئەوەیە دەنگدانی كوردان ورمێ بۆ كوردستانییەكان دەكاتە ئەمری واقیع، یان ھەمووی گەرمكردنی بازاری ھەڵبژاردنەكانە. لەگەڵ ئەوەش بە بنكەكانی بانگەشەكانیانەوە دیارە كە  مەجید میلان و حاكم مەمەكان لەوە تێگەیشتوون كە چەندە كوردانە بجولێنەوە، ئەوەندەش كاریگەری لەسەر دەنگدەری كوردی ورمێ دادەنێن.