خامهنهئى: ئهمريكا ناهێڵێت بانكهكان روو له ئێران بكهن
رابهرى كۆمارى ئيسلامى ئێران عهلى خامهنهئى رايگهياند، ئەمریکاییەکان لەسەر کاغەز داوا لە بانکەکان دەكەن پەیوەندیی بازرگانییان لەگەڵ ئێران هەبێت، بەڵام بە کردەوە رێگا نادەن بانکەکان و سەرمایەگوزارانی بیانی روو لە ئێران بکەن.
K24 – ههولێر:
رابهرى كۆمارى ئيسلامى ئێران عهلى خامهنهئى رايگهياند، ئەمریکاییەکان لەسەر کاغەز داوا لە بانکەکان دەكەن پەیوەندیی بازرگانییان لەگەڵ ئێران هەبێت، بەڵام بە کردەوە رێگا نادەن بانکەکان و سەرمایەگوزارانی بیانی روو لە ئێران بکەن.
ئێران متمانەی بە ئەمریکا نییە. ئەمە قسەی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە. عهلى خامهنهئى، لە بەرەبەری رۆژی کرێکار و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کرێکارانی ئێران، جارێکیدیکە ئەمریکای تۆمەتبار کرد کە بە ترساندنی بانکە بیانییەکان دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو بانکانە روو لە ئێران نهکەن.
خامەنەئی گوتى: ئەمن سەد جار گووتەمە بە زۆر و بە کەم ناتوانین متمانەمان بە ئەمریکا هەبێت. لەسەر کاغەز دەنووسن بانکەکان بچن لەگەڵ ئێران بازرگانی بکەن، ئەمە لەسەر کاغەزە هیچ نرخێکی نییە، بەڵام بە کردەوە وەها بانکەکان دەترسێنن کە ئەوان نەیەنە پێشەوە، ئەوان بە کردەوە کارێک دەکەن کە بانک و سەرمایەداری بیانی نەوێرن بێنە پیشەوە و سەرمایەگوزاری بکەن، ئەوان بە کردەوە خەریکن ئەو کارە دەکەن. خۆیان لە هەموو تیرۆریستەکان خراپترن. خۆیان یارمەتیی تیرۆریستە بە ناوبانگەکانیان داوە ئێستاش هەر خەریکن هاوکارییان دەکەن، جا دێن بە ئێران دەڵێن تیرۆریست.
ئەو لێدوانانەی خامەنەئی لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو، دواى کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا لە واشنتۆن، جۆن کێری رایگەیاندبوو بانکەکانی ئەوروپا بە هەڵە لەو بابەتە تێگەیشتوون.
جۆن کێری گوتى: ئهمريكا رێگری ناکات و نایەوێت ببێتە بەربەست لەسەر رێگای ئەو بازرگانییانەی ئێران کە لە رێککەوتننامەی ناووكيدا رێگایان پێدراوە.
گوتيشى: دهمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێمە گەمارۆ ناووكييهكانمان لاداوە و پابەندیشین بە ئەنجامدانی بەڵێنەکانمان و ئەوەش دەرفەرتێکە بۆ بانکە بیانییەکان کە لەگەڵ ئێران بازرگانی بکەن. بە داخەوە پێدەچی هێندێک تێنەگەیشتن لە لای چەند بانکێکی دەرەکی هەبێت و ئێمە هەوڵ دەدەین تا ئەو جێیەی بتوانین ئەوانە روون بکەینەوە.
زیاتر لەسێ مانگ بەسەر جێبهجێكردنى رێککەوتننامەی ناووكى و لادانی گەمارۆ ئابوورییەکاندا تێپەڕیوە و لەو ماوەیەشدا ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز کردووەتەوە و رێگا بۆ سەرمایەگوزاریی وڵاتانی دەرەکیش لە ئێران خۆش بووە. بەڵام تا ئێستاش زۆربەی بانکەکانی ئەوروپا لە ترسی گەمارۆکانی ئەمریکا ناوێرن لەگەڵ ئێران پەیوەندییان هەبێت، ئەمەش وایکردووە، لادانی گەمارۆکان کەمترین کاریگەری لەسەر ئابووریی و بازاری ئێران دابنێت.