نه‌جیبه نه‌جیب: هه‌مووكات برینی شه‌نگال له دڵی ئێمه‌یه
"هه‌مووكات ئه‌و كاره‌ساته‌ی خه‌ڵكه‌كه(شه‌نگال) دیویه‌تیی له دڵی ئێمه‌یه"
K24 – هه‌ولێر
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتی به‌شداریكردنی له گه‌شتێكی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌مان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد كه ئه‌و كاره‌ساته و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر شنگال هات, هه‌مووكات برینی شنگال له دڵی ئێمه‌یه، هه‌مووكات ئه‌و كاره‌ساته‌ی خه‌ڵكه‌كه دیویه‌تیی له دڵی ئێمه‌یه".
نه‌جیبه نه‌جیب گوتیشی: "كه‌مترین وه‌فاداری بتوانین بۆ خه‌ڵكی شنگال پێشكه‌ش بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵماندا په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێك ده‌ربكات".
ئه‌وه‌شی گوت: "چه‌ندین دانیشتن دواخرابوون، ئه‌وه‌ی راستی بێت هه‌ر 2 ئه‌م مانگه ئه‌مه‌مان پێشكه‌ش كردبوو و واژۆمان كۆكردبوویه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زیاتر گوتی: "به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك چ شیعه بێت چ سوننه‌بێت، كوردبێت به هه‌ریه‌كێكمان گوتبێت واژۆ بكات به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ شنگال بوون, ئه‌مڕۆش به ئاسانی ده‌نگی له‌سه‌ر درا".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه كورده له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "گرینگییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانی عێراق ده‌زگایه‌كی ته‌شریعیی بێت و بڕیار بدات ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ڤه‌ره‌یه‌كی وێرانكراوه ئه‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌داتێ و زیاتر پێتر ئیهتیمام بێته‌دان".