ڤيديۆ.. ئه‌مه پۆتينه به ئاسمانه‌وه
نازانرێت ئه‌مڕۆ وته‌يه‌كى له به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى جوگرافيناسانى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، كه زۆر له باره‌ى كه‌سايه‌تى شاره‌وه‌يه‌وه نازانرێت ئه‌مڕۆ وته‌يه‌كى له به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى جوگرافيناسانى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شكرد، كه پۆتين خۆى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌ميندارانى كۆمه‌ڵه‌كه‌يه و له 2009ه‌وه وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه.
له بوارى گه‌شه‌پێدانى زانستى جوگرافيادا، پۆتين له رابردوودا ژماره‌يه‌ك چالاكى جۆراوجۆرى ئه‌نجامداوه و له‌وانه چه‌ند جارێك دابه‌زيوه بۆ قوڵايى ده‌رياچه‌ى بايكاڵ و چاودێرى توێژينه‌وه زانستييه‌كانى كردووه.
هه‌روه‌ها به‌شداريكردووه له رزگاركردنى ره‌چه‌ڵه‌كێكى ناوازه و ده‌گمه‌نى باڵنده‌ى كه‌ركى.