به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ڵێنی هاوكاریكردنی پێداون

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d60d98dd-4197-4147-9263-375ddee3ba03/barham%20saleh.ism/manifest

K24 – هه‌ڵه‌بجه‌:

بەرھەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، سەردانی ھەڵەبجەی کرد و لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕێکخراوەکانی ئەو شارە کۆبووەوە، سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك بۆ ئەو شارە.

سەردانەکەی بەرھەم ساڵح لەدوای ئەوە دێت كە لە ڕۆژی ١٦ ی ئازار، لە یادی ٢٨ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە، زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دیداری سلێمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕێکخست، ئەمەش ناڕەزایی و کاردانەوەی ڕێکخراوەکانی پارێزگارەکەی بەدوای خۆیدا ھێنا.

بەرھەم ساڵحیش بۆ رەواندنەوەی ئەو رەخنانەی لەلایەن ئەو رێکخراوانە و ئیدارەی ھەڵەبجە لێیگرابوو، سەردانی ھەڵەبجەی کرد و بەڵێنی ھاوکاریکردنی ھەڵەبجەیدا.

ھاوکات ھەر لە سەردانەکەیدا جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان ڕایگەیاند، كە ئەوان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەکی لە مێژینەیان ھەیە و سەردەمانێک ھاوسەنگەربووین، بەرھەم ساڵح گوتیشی: "پێویستە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ھەرێم ھەموومان ھاوکاری یەکتری بین و پێویستمان بە لێبووردەیی ھەیە".