ئهمريكا داواى ئازادكردنى زيندانييهكى كورد دهكات
ئەمریکا داوای ئازادکردنی محەممەد سدیق کەبوودوەند و رۆژنامەنووسانی زیندانكراو له ئێران دەکات.
K24 – ههولێر:
ئەمریکا داوای ئازادکردنی محەممەد سدیق کەبوودوەند و رۆژنامەنووسانی زیندانكراو له ئێران دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە، داوای ئازادکردنی چالاکی بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسی کورد محەممەد سدیق کەبوودوەندی کرد.
جۆن کێربی، لە كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانييدا راستەوخۆ ئاماژەی بە ناوی محەممەد سدیق کەبوودوەند کرد و گوتی: کەبوودوەند 9 ساڵە لە زیندانە و کاتی ئەوە هاتووە سزاکەی دابشکێندرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستی کەوتوون، بەڕێوبەری زیندانی ئێڤینی تارانیش پێشنیازی ئازادکردنی کەبوودوەندی كردووه.
وەزارەتی دەرهوەی ئەمریکا، داوای ئازادکردنی هەموو رۆژنامەنووسانی بەندکراوی دیکەشی کردووە.
محەممەد سدیق کەبوودوەند، سکرتێری گشتیی "رێکخراوی پشتگیری لە مافی مرۆڤی کوردستان" و سەرنووسەری رۆژنامەی داخراوی "پەیامی مەردووم"، 22ی حوزەیرانی 2007 دەستبەسەر کرا و بۆماوەی شەش مانگ لە ژووری تاکە کەسیدا راگیرا.