سەندیكای کرێکاران داوای قەرەبووكردنەوەی كرێكاران دەکات
K24-هەولێر
130 ساڵ پێش ئێستا لە ویلایەتی شیكاگۆی ئەمریکا كرێكارەكان لە بەرامبەر پێشێلكردنی مافەكانیان ھاتنە سەر شەقام و لە لایەن پولیسەوە ھێرشكرایە سەریان و 4 كەسیان لە سێدارەدران، جگە لەوەی ژمارەیەكی دیکەیان بوون بە قوربانیی رووداوەکان، دوای چەندین ساڵ لەم رووداوە یەکی مانگی پێنجی ھەموو ساڵێك بە رۆژی جیھانیی كرێكاران دیارکرا.
لە رۆژی جیھانیی كرێكاراندا، كرێكارانی ههرێمی كوردستان گلەیی و گازندەیان ھەیە سەبارەت بە دەستەبەرنەکردنی مافەكانیان و خراپیی دۆخ و گوزهرانیان، سەندیكای كرێكارانیش پشتگیریی داخوازیەكانیان دەكات، ئهوهی یهكی ئایاری ئهم ساڵ له یەکی ئایاری ساڵانی دیكه جیادهكاتهوه، قهیرانی داراییە لە هەرێمی کوردستان، تهنانهت لەم رۆژەدا بهشێك له كرێكاران كاریان دهستناكهوێت.
کرێکارێک كە ماوەی 12 ساڵە کرێکاریی دەكات پێوایە ئەم رۆژە نامۆیە لە لای خاوەن كارەكان. زیاد شێخ کە کارێکارێکی کوردە لە هەرێمی کوردستان دەڵێ: "قەیرانی دارایی و شەڕی داعش ھۆكارێك بوون بۆ وەستاندنی زۆربەی پرۆژەكان، ھەروەھا ھاتنی ئاوارەیەكی زۆر بۆ ھەرێمی كوردستان وای كردووە كرێی رۆژانەی كرێكار كەمتر لە پێشوو بێت".
لە بەرامبەردا سەرۆكی سەندیكای كرێكاران لقی ھەولێر عومەر ئیسماعیل داوا دەكات حكوومەت بڕێارێك دەربکات بۆ قەرەبووكردنەوەی كرێكاران.
داڕشتنەوە: ئا، ف