خامهنهئى: با ئەمریكا له كهنداوى بهرازهكانى خۆى نمايشى سهربازى بكات
رەخنەی توندی لە پرۆژەی كۆنگرەی ئەمریكا سەبارەت بە چالاكیە موشەكیەكانی ئێران لە كەنداو گرت و گوتی: ئەمریكا قسەی زیاد دەكات.
K24 – ههولێر:
لە كۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكارانی بەشێك لە زانكۆ و خوێندنگاكانی ئێران، عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران رەخنەی توندی لە پرۆژەی كۆنگرەی ئەمریكا سەبارەت بە چالاكیە موشەكیەكانی ئێران لە كەنداو گرت و گوتی: ئەمریكا قسەی زیاد دەكات.
گوتيشى: با ئهمريكا بچێتەوە بۆ كەنداوی بەرازەكان نمایشی سەربازی خۆی بكات.
خامهنهئى ههروهها گوتى: كاتێك ھێزمان ھەبێت و دوژمن ھێزمان ببینێ پاشەكشە دەكات. ئەگەر ئێمە لە نمایشكردنی ھێزمان بترسین، دوژمن پێڕادەكێشێ. ئێستا دوژمنانی ئێمە قسەی گەورەتر لە دەمیان دەكەن، گەلی ئێران وەڵامیان دەدەنەوە. دادەنیشن پرۆژە دیاری دەكەن دەڵێن نابێت ئێران لە كەنداو نمایشی سەربازی بكا! ئەوە قسەی زیادە. ئێوە لەوسەری جیھانەوە ھاتوون لە كەنداو نمایشی ھێز دەكەن. بچنەوە بۆ كەنداوی بەرازەكانی خۆتان لەوێ نمایشی سەربازی بكەن. ئێوە لە كەنداو چیدەكەن؟ كەنداو ماڵی ئێمە و شوێنی گەلی ئێرانە. كەنارەكانی كەنداو لەگەڵ بەشێكی زۆر لە كەنارەكانی دەریای عومان ھی گەلی ئێرانە و دەبێ لەوێ بین و نمایشی سەربازی بكەین و ھێزی خۆمان دەربخەین.