پێنج رۆژه چاوه‌ڕوانی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یه‌تی له‌ناو رووباری چۆمان
K24 - هه‌ولێر:
ڕێگای سه‌ره‌كی هاملتۆن ڕێگایه‌كی بازرگانی گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه به‌هۆی یه‌ك سایدی و پێچی زۆر‌و نه‌بوونی دیواری پارێزبه‌ندی له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا و له‌دوو ڕووداودا چواركه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لاس مه‌حمود ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 80 ساڵانه‌یه، ماوه‌ی پێنج رۆژه به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر لێواری ئه‌و رووباره به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كوره‌كه‌ی، به‌دیار شه‌پۆله به‌ته‌وژمه‌كانی رووباری چۆمان به‌حه‌سره‌ته‌وه داده‌نیشتیت و چاوه‌روانی ماندوو و شه‌كه‌تی كردووه.
نه‌بی لاس ئه‌و كوڕه گه‌نجه‌ی له‌ڕووداوێكی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ چوار سه‌رنشینی دیكه كه‌وتنه نێو ڕووبار‌و ته‌رمی ئه‌و تاكو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران له‌ماوه‌ی چوارمانگی ئه‌مساڵدا به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه پێنجیان له‌ڕێگای هاملتۆن له‌نێوان سۆران چۆمان تۆماركراون.
ڕۆژی 25/4/2016 به‌هۆی ڕووداوێكی وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر رێگای هاملتۆن له‌نێوان سۆران چۆمان ئۆتۆمۆبێلێكی تاكسی كه‌وته‌نێو ڕووبار‌و سێ سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو، به‌ڵام یه‌كێك له‌قوربانیه‌كان وێڕای گه‌ڕانی به‌رده‌وام تاكو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌و له‌ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا بیست و پێنج ڕۆژ به‌رله‌و ڕووداوه شوفێڕیكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆی و ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی كه‌وته‌نێوڕووبارو دوای چوارده‌ڕۆژ گه‌ڕان ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.