له سه‌رده‌شت شه‌ڕ له نێوان پاسدار و چه‌كدارانى نه‌ناسراو روويدا
شەڕو پێکدادانی نێوان چەکدارانی نه‌يارى کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی رەبەتی سەردەشت کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
K24 – هه‌ولێر:
شەڕو پێکدادانی نێوان چەکدارانی نه‌يارى کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی رەبەتی سەردەشت کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە نزیک شارۆچکەی رەبەتی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان چه‌کدارانی نه‌يارى کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی حکوومەتدا روویداوە و باس لە کوژرانی چەکدارێکی کوردی سەر بە سوپای پاسداران به‌ناوی ره‌حمان و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە ده‌كرێت.
شه‌ڕوپێكدادانه‌كان به‌رده‌وامه و تا ئێستاش هیچکام لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، بەڵام مستەفا هیجری سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامی نەورۆزیی ئەمساڵیدا باسی لە دەسپێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو.