نه‌وزاد ره‌سووڵ: تا ئێستا نه‌مزانيوه راكردن پاڵه‌وانێتى بوو بێت
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نه‌وزاد ره‌سووڵ رايگه‌ياند، له كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراقدا كورد بێلايه‌ن نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نه‌وزاد ره‌سووڵ رايگه‌ياند، له كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراقدا كورد بێلايه‌ن نه‌بووه و يه‌كێك له هه‌ڵه سياسييه گه‌وره‌كانى كورد ئه‌وه بووه، لايه‌نگرى له به‌ره‌ى سوننه و له‌ناو ئه‌وانيشدا لايه‌نگرى له كه‌سيى سه‌ليم جبوورى كرد.
نه‌وزاد ره‌سووڵ گوتيشى: كورد له به‌ره‌ى شيعه نه‌ماوه و لايه‌نگرى كه‌سێكى لاوازى ناو به‌ره‌ى سوننه‌كانه.
ئه‌وه‌شى گوت: هه‌قت وايه كورد له‌و نێوانه‌دا بێلايه‌ن بێت و ده‌ست له كێشه و ناكۆكى ئه‌و لايه‌نانه وه‌رنه‌دات و هونه‌رى سياسه‌تكردنى هه‌بێت و هاوسه‌نگى بپارێزێت و هه‌ر شتێك له به‌رژه‌وه‌ندى كورددا نه‌بێت نه‌يكات.
روونيشيكرده‌وه، ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه كورد هه‌وڵى ئه‌وه بدات پرسى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور و هاوبه‌شى له حوكمڕانێتييدا و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان يه‌كلا بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به هاتنى سه‌ليم جبوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و نوێنه‌ره، روونيكرده‌وه، ئامانج له هاتنه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه نوێنه‌رانى كورد بچنه‌وه به‌غدا و رێژه‌ى ياسايى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ته‌واو بكات. ئه‌گه‌ر نا خۆى وه‌ك سه‌ليم جبوورى هه‌گبه‌ى به‌تاڵه و كه‌سێكى لاوازه.
له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى كورد بۆ به‌غدا، ناوبراو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته كورد كۆميته‌يه‌ك، سه‌نته‌رێكى توێژينه‌وه هه‌بێت و كۆبوونه‌وه بكرێت و توێژينه‌وه له‌و باره‌يه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت چوونه‌وه‌ى كورد سوودى ده‌بێت يان نايبێت، ئه‌گه‌ر نه‌يبێت بۆچى جارێكى ديكه بچينه‌وه به‌غدا.
له باره‌ى ئه‌داى چه‌ند ساڵى رابردووى نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، نه‌وزاد ره‌سووڵ گوتى: ئێمه چيمان كردووه.. ئايا مادده‌ى 140مان جێبه‌جێكردووه، موچه‌ى پێشمه‌رگه‌مان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، بودجه‌ى هه‌رێممان هێناوه‌ته‌وه.. به‌داخه‌وه ئێمه هيچمان نه‌كردووه جگه له‌وه‌ى مووچه و ئيمتيازاتى خۆمانمان وه‌رگرتووه.
ئێمه چيمان ده‌كرد
رۆژى 30ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2016، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێشوى درووستبوو، نوێنه‌رانى لايه‌نه سوننى و شيعييه‌كان ئه‌نجوومه‌نيان به‌جێهێشتبوو، ته‌نيا كورده‌كان مابوونه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه نه‌وزاد ره‌سووڵ گوتى: نازانم .. ئێستاش نازانم ئه‌و رۆژه ئێمه چيمان ده‌كرد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له كاتێكدا كۆبوونه‌وه نه‌بوو.. ليژنه‌كان كاريان نه‌بوو.. نوێنه‌رانى ديكه چووبوونه‌وه.. به ته‌له‌فۆنێكى عه‌بادى سه‌ليم جبوورى ئه‌نجوومه‌نى به‌جێهێشتبوو.. فه‌رمانبه‌رانى ئه‌نجوومه‌ن ده‌واميان نه‌كردبوو، بڕيار بوو موقته‌دا سه‌در وتار بدات و ئاماژه هه‌بوو بۆ هه‌بوونى نائارامى به‌ڵام نه‌مزانى ئێمه چيمان ده‌كرد و بۆچى له‌وێ مابووينه‌وه.
له باره‌ى راكردنى نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كانه‌وه، ئه‌و نوێنه‌ره ره‌خنه‌ى له‌و نوێنه‌ران گرت و گوتى: من تا ئێستا نه‌مزانيوه راكردن بووبێته پاڵه‌وانێتى، ئێمه رامانكرد، ب جلى ژنان و يه‌كێك له ئاوده‌ست و يه‌كێك له حه‌مام و يه‌كێك به جلى عه‌سكه‌رييه‌وه خۆى نه‌جاتداوه ئاخر ئه‌مه كه‌ى پاڵه‌وانێتييه..