له بارهی كردنهوهی سنوورهكان بهڵێنێك به كۆڵبهرانی رۆژههڵات دهدرێت
K24 - ههولێر:
نوێنەری شارەكانی سەقزو بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ئهنجوومهنی شوورای ئێران دەڵێت: "بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە كە سنوورە كۆڵبەرییەكانی بۆ ھەمیشە بكرێنەوە".
موحسین بیگلەری نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە, لە ئهنجوومهنی شوورای ئێران بە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی ئێرانی راگهیاندووه، دوای بەدواداچوونی نوێنەرە كوردەكان, وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەڵێنیداوە، كە ھاوكاریان بكەن، بۆ ئەوەی سنوورەكانی كۆڵبەری نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ ھەمیشە بكرێنەوە.
بە گوتەی بیگڵەری, خەڵكی ئەو سنوورانە ھەژارن، و بەبێ كۆڵبەری ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكەن.
لەدوو مانگی رابردوودا وەزارەتی ناوخۆی ئێران سنوورە كۆڵبەرییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانیان داخست،و دوای نارەزای و مانگرتنی خەڵك بۆ ماوەی 30 رۆژ كراونەتەوە.